|
پارێزه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌زمونی چه‌نده‌ها ساڵه له بواری ياساکانی کۆچ‌کردوان وپه‌نابه‌ريدا. خۆيی و تيمه‌که‌ی له مانگی چواری ساڵی 2008 دا وه‌ک کۆمپانيای مه‌ک جيڵ ده‌ستيان کردوه به کاری سه‌ربه‌خۆ،کۆمپانيايه‌کی تايبه‌ندمه‌نده له بواره‌کانی ياسای کۆچ‌کردوان و په‌نابه‌راندا، له سکۆتلاند. گره‌يس خۆی ته‌رکيز ده‌کاته سه‌ر مشته‌ری تايبه‌ت،ئيشی کۆچ‌کردوان، له هه‌ردوو بواری که‌سی و بازرگانيدا. تايبه‌ندمه‌نده له بواری کاروباری مۆڵه‌تی هاتنه‌ناوه بۆ خاکی به‌ريتانيا، داواکاری ئه‌وروپی وه بازرگانی کۆچبه‌ران. جێی ئاماژه پێکردنه که گره‌يس ئه‌ندامه له کۆمه‌ڵه‌ی باڕی نێوده‌وڵه‌تی وه هه‌روه‌ها له کۆمه‌ڵه‌ی جێبه‌جێکارانی ياسای کۆچکردندا. |
ئاندی تازه‌کی په‌يوه‌ندی کردوه به کۆمپه‌نياکه‌مانه‌وه وه‌ک پارێزه‌ر. پێش ده‌ستبه‌کاربوونی له بواری ياسادا له زانکۆی ستراسکڵايد ئابوری و سياسه‌تی خوێندوه. پاش ته‌واوکردنی کۆلێژی ياسا، کۆرسی کارکردنی ياسايی له ناوه‌ندی ياسايی له گڵاسگۆ ته‌واوکردوه وه هه‌ر له‌وێش تايبه‌تمه‌ندێتی له بواره‌کانی کۆچ‌کردوان، ڕه‌گه‌زنامه و ياسای کارکردن‌دا وه‌رگرتوه وه ئه‌زموونێکی زۆری هه‌يه له هه‌موو جۆره‌کانی کاری دادگادا. له وانه مافه‌کانی مرۆڤ و سنورداشکردنه‌وه‌ی تاوانباران. ئاندی نوسه‌ری دادوه‌ری گشتيه(کاتب عدل عام) و وه ئه‌ندامه له کۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی کارکردوی کۆچکردوانی سکۆتلاند. |
|
فران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه بوه‌ته به‌شێکی دانه‌بڕاو له تيمه‌که‌مان. له نزيکه‌وه له‌گه‌ڵ موشته‌ريکانمان کارده‌کات له هه‌موو قۆناغه‌کانی جێبه‌جێکردنی کاردا.فران وه‌ک ياريده‌ده‌ری پارێزه‌ر کارده‌کات وه به تايبه‌ت له‌و بواره‌دا تايبه‌ندمه‌نده. ئه‌زموونێکی به‌رچاوی هه‌يه له کاری وه‌رگرتنی مۆڵتنامه‌ی هاتنه‌ناو به‌ريتانيا، ڕۆژانه کارده‌کات له‌گه‌ڵ باڵيۆزخانه‌کانی به‌ريتانيان له ده‌ره‌وه. وه هه‌روه‌ها لێپرسراوی ده‌سته‌ی زانياری ته‌قه‌نيه له کۆمپانياکه‌مان، وه هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به دڵنياکردنه‌وه له جێبه‌جێکردنی کاروباری موشته‌ريه‌کان به باش‌ترين شێوه. |
دوای شه‌ش ساڵ خزمه‌تکردن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌يوه‌نی کردوه به کۆمپانياکه‌مان. له وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێپرسراوی که‌يسی په‌نابه‌ران بووه وه به شێوه‌يه‌کی به‌رده‌وام له دادگای کۆچ‌کردوان و په‌نابه‌راندا به نوێنه‌راياتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رکه‌وتوه. ئێستاش له کۆمپانياکه‌مان پارێزه‌ری ڕاهێنه‌ره. |
|
|
|
|
دۆرۆسی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتياریه له کۆمپانياکه‌مان. بۆ چه‌ند ساڵێکی به‌رچاوه له‌گه‌ڵ گره‌يس کارده‌کات، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانياکه‌يه‌و وه ژمێرياری ناوخۆشه. |
|
|
له چه‌په‌وه بۆ ڕاست. ڤيکی دۆگڵاس، نۆرما تۆمسن و لويس ۆرد. (left to right) |
|





